لە جیهانی بلۆکچەیندا، زۆرجار گوێمان لە چارەسەری چینی ۱ و چینی دووەکان دەبێت. با لە چینی یەکەمەوە دەست پێبکەین: ئەمە نوێنەرایەتی چینە بنچینەییەکەی بلۆکچەین دەکات. بۆ نموونە، بیتکۆین و ئیثیۆم بە چینی یەکەمی بلۆکچەین دادەنرێن. ئەوان کردارە سەرەکییەکانی تۆڕەکە بەڕێوە دەبەن، وەک پشتڕاستکردنەوەی مامەڵەکان، ئاسایش، و هاوڕایی (چۆنیەتی بڕیاردان دەربارەی ئەوەی کام مامەڵە یاساییە)
ئێستا چارەسەرەکانی چینی ۲ پڕۆتۆکۆلێک یان تەکنەلۆژیای زیاترن کە لەسەر چینی یەکەمی بلۆکچەینەکە دروستکراون. ئەوان بۆ باشترکردنی تواناکان و چارەسەرکردنی هەندێک لە سنوورداریەکانی چینە بنچینەییەکە دروستکراون. چارەسەرەکانی چینی ۲ دەتوانن پێوانەکردن و خێرایی مامەڵەکردن و چوستی باشتر بکەن لەهەمان کاتیش پشت دەبەستێ بە ئاسایشی چینە بنچینەییەکەی بلۆکچەین
دەربارەی ستاکس کە چینی دوەمە، لەسەر چینی یەکەمی پرۆتۆکۆلی بلۆکچەینی (بیتکۆین) کاردەکات، گرێبەستی زیرەک و بەرنامە لامەرکەزییەکان (داپس) دەهێنێت بۆ بیتکۆین وە چینی یەکەم، (بیتکۆین) بەکاردەهێنێت بۆ پاراستن و سەلامەتی پرۆتۆکۆلەکە
بە دەستەواژەیەکی سادە، بیر لە چارەسەرەکانی چینی ۲ بکەرەوە وەک چینێکی زیادە کە لەسەر بلۆکچەینێک دادەنیشێت وەک بیتکۆین (چینی ۱) بۆ ئەوەی کردارە پێشکەوتووەکان بەتوانا بکات بەبێ ئەوەی ئەو ئاسایشیەی کە لەلایەن چینە بنچینەییەکەوە دابینکراوە بکەوێتە مەترسییەوە. ئەوان وەک درێژکراوەیەک یارمەتی باشترکردنی تواناکانی بلۆکچەین دەدەن، وا دەکات چینی ١ زیاتر جۆراوجۆر بێت و بگونجێت لەگەڵ حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنان وەک گرێبەستی زیرەک، مامەڵەی خێراتر، یان بەکارهێنانی تایبەت و دیاریکراو
کەواتە ستاکس کە لەسەر بلۆکچەینی بیتکۆین بنیات نراوە وەک چارەسەری چینی ٢ کاردەکات، زۆربەی تایبەتمەندی داهێنەرانە دابین دەکات لەهەمان کاتدا پشت بە بەکارهێنانی ئاسایش و بەهێزی چینی یەکەمی بلۆكچەین (بیتکۆین) دەبەستێ