بیتکۆین چیە؟
بیتکۆین جۆرێکە لە دراوی دیجیتاڵ، کە زۆرجار بە کریپتۆ ناودەبرێت. بە پێچەوانەی دراوە نەریتییەکان (وەک دۆلار یان یۆرۆ) کە لەلایەن حکومەتەکان یان بانکە ناوەندییەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، بیتکۆین لەسەر تۆڕێکی بێ لایەنی لامەرکەزی کۆمپیوتەر کار دەکات
بیتکۆین چۆن کار دەکات؟
مامەڵەکانی بیتکۆین لەسەر تۆمارێکی گشتی هەلدەگیرێن کە پێی دەوترێت بلۆکچەین (زنجیرە). ئەم زنجیرەیە بنکەیەکی دابەشکراوی هاوبەشە لەنێوان تۆرێکی کۆمپیتەردا. کاتێک کەسێک مامەڵەیەکی بیتکۆین دەکات، ئەوە داتای ئەم مامەڵەیە پشتڕاست دەکرێتەوە و زیاد دەکرێت بۆ سەر بلۆکێک لە زنجیرەکەدا بە پرۆسەیەک پێی دەوترێت ماینینگ (دەرهێنان). ئەم پرۆسەی ماینینگە بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشە بیرکارییە ئاڵۆزەکان کە مامەڵەکان دەپارێزن و ڕاستیان دەکەنەوە
تایبەتمەندیەکانی بیتکۆین
١–لامەرکەزیەت: بیتکۆین سەربەخۆ کاردەکات، بێ لایەن لە هەر دەسەڵاتێکی ناوەندی، کە بەرگری دەکات لە کۆنترۆڵکردن یان دەستکاریکردن لەلایەن هەر تاکە قەوارەیەک
٢–دابینکردنی سنووردار: بڕێکی سنووردار لە بیتکۆین هەیە- تەنها ۲۱ ملیۆن بیتکۆین بوونیان هەیە، کە کەمێتی دروست دەکات و بەهۆی ئەم تایبەتمەندیە، زۆرجار وەک هاوشێوەی کانزا بەنرخەکان وەکو زێڕ دەبینرێت
٣-ئاسایش: بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کریپتۆگرافی دڵنیایی و ئاسایش و یەکسانی دەدات بە بەکارهێنەرانی بیتکۆین
٤–نەناسراوی: لە کاتێکدا مامەڵەکان لەسەر زنجیرە تۆمار دەکرێن، ناسنامەی ئەو لایەنانەی بەشدارن لە مامەڵەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی نازناوی خۆیان هەیە، کە ئاستێکی دیاریکراوی تایبەتمەندی پێشکەش دەکەنە بەکارهێن
بیتکۆین چۆن بەکاردێت؟
خەڵک بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بیتکۆین بەکاردەهێنن، لەوانە:
مامەڵەکانی ئۆنلاین: هەندێک لە فرۆشیارانی ئۆنلاین و کۆمپانیاکان بیتکۆین وەک پارەدان بۆ کاڵا و خزمەتگوزاری قبوڵ دەکەن
وەبەرهێنان: زۆرێک لە خەڵک بیتکۆین دەکڕن وەک وەبەرهێنانێک، بە هیوای ئەوەی نرخەکەی بە تێپەڕبوونی کات زیاد بکات
ناردنی پارە: بیتکۆین دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی پارە بە بێ سنوور، کە هەرزانتر و خێراترە بە بەراورد لەگەڵ ڕێگا ئاساییەکان
کۆتایی:
بیتکۆین دراوێکی دیجیتاڵی شۆڕشگێڕانەیە کە لەسەر تۆڕێکی لامەرکەزی کار دەکات، ڕێگە بە مامەڵەی پارێزراو و شەفاف دەدات بەبێ ئەوەی پێویستی بە نێوەندگیری وەک بانکەکان هەبێت. بەکارهێنانە شیاوەکانی و گەشەکردنی ناوبانگی بیتکۆین بەردەوامە لە دیاریکردنی داهاتووی دارایی و تەکنەلۆژیا.