Search
Close this search box.

تیۆری ماددەی دیجیتال

پێشینەی بنەڕەتی

بیردۆزی ماددەی دیجیتاڵ پێشنیاری ئەوە دەکات کە دەکرێت شێوەیەک لە ماددەی دیجیتاڵ دروست بکرێت بە بەکارهێنانی ئەو شێوازە ناوەکییانەی,  پاتێرن، کە لەناو داتادا بونیان هەیە

چەمکە بنچینەییەکان

نموونەکان لە داتا: بیردۆزەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە کاتێک داتا شیکردنەوەی بۆ دەکرێ، شێوازە بنچینەییەکان کە هەمیشە دوبارە دەبنەوە، ئاشکرا دەکات. دەتوانرێت ئەم شێوازانە بەکاربهێنرێن بۆ دروستکردنی ماددەی دیجیتاڵی

ماددەی دیجیتاڵ: لەم چوارچێوەیەدا، “بیردۆزی ماددەی دیجیتاڵ” ئاماژە بە ماددەیەکی ژمێریاری یان زانیاری دەکات کە تایبەتمەندی هاوشێوەی ماددەی فیزیکی پیشان دەدات. ئەم ماددەیە لەوانەیە بوونی فیزیکی نەبێت بەڵام دەتوانرێت دەستکاری بکرێت و کارلێکی لەگەڵ بکرێت لە ژینگەیەکی دیجیتاڵیدا 

بەکار هێنانی تیۆری مادەی دیجیتال بۆ بیتکۆین

بلۆک و مامەڵەکانی بیتکۆین دەوڵەمەندن بە چەندین بواری زانیاری کە بۆ هەمیشە تۆمارکراون و لەسەر تۆرەکە هەڵگیراون لە تۆمارێکی گشتی لامەرکەزی و پارێزراو. لێرەوە دەتوانین بنەماکانی دی ئێم تی جێبەجێ بکەین بۆ دروستکردنی پۆلێکی نوێی مادەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی یەکگرتووەوە کە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی شێوازی نا هەڕەمەکی (واتە عشوائی نا) بەکاردەهێنێت. شیکردنەوەی داتا تەنها لە یەک خاڵی پرۆسەیەکی گشتی، سنورێکی شیاوە بۆ بەکارهێنانی دی ئێم تی

مێژوو

ئێمە سێ بەرنامەی جیاوازمان دۆزیوەتەوە لە سیستەمی بیتکۆین

دەسپێک بیردۆزی ئۆردینال بو کە پێشنیارکراوە لەلایەن کەیسی ڕۆدەرمۆر. بیردۆزی ئۆردینەلس ساتەکان بە بەهایەکی ژمارەیی دیاری دەکات، کە ڕێگەیان پێدەدات کۆ بکرێنەوە و بازرگانیان پێ بکرێت وەک کەلوپەلی دیجیتاڵ. ئەم ئەرکە ناسینەوەی شێوازێکە کە ناسنامەیەکی بێ هاوتا یانیش نایاب دیاری دەکات بۆ هەر ساتۆشییەک کە دەچێتە ناو سیستەمی ژینگەییەوە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ دروستکردنی سەرمایەی دیجیتاڵی کە دکرێ لەسەر هەمو سەتۆشیەک نیشان بکرێ ( واتا زانیاری هەمو ئەم سیستەمەی دروست دەکرێ، وکو سیریال نەمبەر لەسەر سەتۆشی بنوسرێ)

دووەمیان بە ناوی سەتۆشیە دەگمەنەکان ناسراوە. لەسەر بنەمای بیردۆزی ئۆردینەل، ئەو ساتانەی یاخود ساتۆشیانەی کە لە شوێنێکی بێهاوتادان لەسەر زنجیرەی  بیتکۆین، بە ساتی دەگمەن دادەنرێن

یەکێک لە نموونەکان ئەوەیە کە هەموو ساتۆشی یەکەم بلۆک لەسەر زنجیرەی بیتکۆین بە “نا ئاسایی” ناسراوە. ئەم شێوازەی ناسینەوەی نموونە بەهای ساتۆشییەکان لە شوێنی دەگمەندا دەبەخشێت، بە هەمان ئەو شێوەیەی کە ئێمە بەها بە ژمارەیەکی نزمی نووسراو یان کاڵای دەگمەن دەدەین وەکو ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل

لە کۆتاییدا، ئێمە سێیەم بەکارهێنانی دی ئێم تیمان هەیە تیۆری بیتماپ لە لایەن بیتۆشی بلۆکەمۆتۆ

بیردۆزی Bitmap هەموو بلۆکێک لەسەر زنجیرەی بیتکۆین وەک موڵکی ڕاستەقینەی دیجیتاڵی دەناسێنێت کە پێی دەوترێت ناوچە. ئەو مامەڵانەی کە بلۆکی بیتکۆین دروست دەکەن، ناوچەکان دابەش دەکەن بۆ پاکەتی تاک. ئەم میکانیزمە ڕێگە بە یەکەم دیزاینی مێتاڤێرسی نا-هەڕەمەکی دەدات. ئەم نموونانە یەکەمین شوێنەوارناسی دیجیتاڵین کە تەوژمێکی دۆزینەوەی شیوازیان (پاتێرن) داگیرساند لەسەر زنجیرەی بیتکۆین. ئێمە هیوادارین ڕێگایەکی سیستماتیک دابین بکەین بۆ دروستکردنی سامانی دیجیتاڵی ناهەڕەمەکی بە پشت بەستن بە داتای بیتکۆین، بۆ هاندانی هەمو گەشەپێدەرێک تاوەکو ئەم ئامێرانەی ناو داتا بەکار بێنن 

بۆچی دروستکردنی ناهه ڕەمەکی گرنگە

ڕاستی و سەلماندن:بەکارهێنانی نەخشەکان لە داتاکانی بلۆکچەین دەتوانێت ڕەسەنایەتی و سەرچاوەی بەرهەمە دیجیتاڵییە دروستکراوەکان بەرز بکاتەوە. شەفافیەت و نەگۆڕانی تۆمارەکانی بلۆکچەین سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوە و مێژووی ئەم بەرهەمانە دابین دەکات

بەرهەمی تازە و راستەقینە: نەوەیەک کە پشت بە داتای هاوشیوەیی ببەستێ، دەبێتە هۆی دروستکردنی بەرهەمی دیجیتاڵی بێهاوتا و نوێ کە بە شێوەیەکی سروشتی بەستراونەتەوە بە داتا مێژووییەکانی بلۆکچەین. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت بەهای بەرهەمەکان زیاد بکات

دروست کردنیە کارامە: ەکارهێنانی شێوازە دامەزراوەکانی سەر بلۆکچەین دەتوانێت پرۆسەی داهێنان ئاسان بکات بە لابردنی پێویستی دیزاینکردنی پێوانەکان بە شیوەیەکیی دەستی. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی خێراتر دروستکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتی دیجیتاڵی نوێ

کەمکردنەوەی بابەتی: پشت بەستن بە شێوازێکی ئامانجی کاریگەری بابەتی و دەرەکی دروستکەرەکان کەمدەکاتەوەکە دەبێتە هۆی بەرهام هێنانیماددەی دیجیتالی هەمەجۆرترو بێلایەن تر

هاندان #

مەبەستی ئەم پڕۆژەیەی خوارەوە ناساندنی تایبەتمەندییە ستانداردەکان و میتۆدۆلۆژییە ستانداردەکانە بۆ ناسینەوە و تۆمارکردن لە ڕێگەی کرداری نووسین و شێوازی دۆزراوە (پاتێرن) لەناو داتای خەزنکراوی بلۆکی بیتکۆین

ئەم توخمە تۆمارکراوانە وەک ناسنامەی خزمەت کردن دەناسرێنەوە بۆ ئەوەی داوایان لێ بکرێت کاتێک پارامیتەری (پێوان) نا-هەڕەمەکی دروست دەکەن، کە دواتر ئەم پارامێتەرانە دەتوانرێت بەکار بهێنرێن لە پرۆسەی دروستکردنی تۆکنی دیجیتاڵی