نیوەبوونی بیتکۆین ڕووداوێکی گرنگە لە تۆڕی بیتکۆین کە ئەو برە بیتکۆینەی دەبەخشرێتە ماینەران لە بری دۆزینەوەو دروستکردنی بلۆکی نوێ بۆ دڵنیاکردنەوەو و زیادکردنی مامەڵەکان بۆ بلۆکچەین. ئەم ڕووداوە نزیکەی هەر چوار ساڵ جارێک ڕوودەدات، یان دوای هەر ٢١٠ ھەزار بلۆکێک، کە هەر بلۆکێک بۆ دۆزینەوەو پشتراستکردنەوەو زیاد کردنی بۆ بلۆکەکانی پێشوتر ١٠ خولاک دەخایەنێ، ٢١٠،٠٠٠ * ١٠ = ١٤٥٨ رۆژ = ٤ ساڵ. نیوەبوونەکە لە کۆدی بیتکۆیندا بەرنامە کراوە لەلایەن داهێنەرەکەی، ساتوشی ناکامۆتۆ، وەک ڕێوشوێنێک بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بیتکۆین بە دراوێکی دیفڵەیشنەری (بەرگری هەلاوسان گرتن) دەمێنێتەوە، وەک دەرهێنانی کانزاو سەرچاوەی بەنرخ وەک زێڕ، کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، قورستر دەبێت و قازانجی کەم دەبێت بۆ دەرهێنانی
دابینکردنی کۆنتڕۆڵکراو: نیوە کردن میکانیزمێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی دابینکردنی کۆنتڕۆڵکراوی بیتکۆین، کە بە 21 ملیۆن بیتکۆین سنوردارە. بە نیوەکردنی خەڵاتی ماینکردن، ئەو ڕێژەیە کەم دەبێتەوە کە بیتکۆینەکانی نوێ دەخرێنە ناو سووڕانەوە، ئەمەش کەمی دروست دەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین زیاتر دەکات بە تێپەڕبوونی کات ئەگەر خواست بەردەوام بێت لە گەشەکردن. ئەمە بەرجەستەی بنەمای خواست و دابینکاری دەکات، کە چەمکێکی بنەڕەتییە لە ئابوری و بیرکاریدا کە پەیوەندی بە هاوسەنگی بازاڕەوە هەیە
کەمبونی دابینکاری = زیاد بونی داواکاری، پێچەوانەشی ڕاستە
دەرکردنی پێشبینیکراو: پێشبینیکردنی خشتەی دەرکردنی بیتکۆین دڵنیاییەکی ماتماتیکی بۆ لایەنی دابینکردنی ئابوری بیتکۆین دەخاتەڕوو. ئەمە خشتەیەکی شەفاف و نەگۆڕ دابین دەکات کە پێچەوانەی دراوەکانی فیاتە، کە بانکە ناوەندییەکان دەتوانن پێداویستییەکان بگونجێنن لەسەر بنەمای بڕیارە سیاسی و دیمۆگرافیەکان. ئەم خشتە دیاریکراوە زۆر گرنگە بۆ پلاندانانی درێژخایەن و ستراتیژیی وەبەرهێنان
کارایی وزە و بەڵگەی کارکردن: پرۆسەی ماینکردنی بیتکۆین پێویستی بە توانای ژمێریاری و وزە هەیە. ئەمە پەیوەستە بە یاساکانی ترمۆدینامیکەوە، بەتایبەت یاسای پاراستنی وزە، کە دەڵێت وزە دروست ناکرێت یان لەناو ناچێت، تەنها لەفۆرمێکەوە بۆ فۆرمێکی تر دەگۆڕێت. میکانیزمی کۆدەنگی بەڵگەی کار (سەلماندنی کار) ، کە پێویستی بە چارەسەرکردنی مەتەڵە ئاڵۆزەکانی بیرکاری هەیە، دەکرێت وەک جێبەجێکردنی ئەم یاسایە سەیر بکرێت، گۆڕینی وزەی کارەبا بۆ بەهایەکی دیجیتاڵ (بیتکۆین)
ئینترۆپی و بیتکۆین: لە تێرمۆداینامیکدا، ئینترۆپی پێوانەیەکی نائارامی یان هەڕەمەکییە. لە چوارچێوەی بیتکۆین، دەتوانین لێکدانەوەیەک بۆ زیادبوونی ئینترۆپی لە سیستەمەکە بکەین کاتێک پاداشتەکانی ماینکردن کەمدەبێتەوە. کەمکردنەوەی پاداشتی بۆ نیوەی برەکەی پێشتر دەکرێت وەک زیادکردنی ‘کێشە’ یان ‘ناڕێکی’ ببینرێت کە ماینەران دەبێت بەسەریدا زاڵ بن بۆ بەدەستهێنانی بیتکۆینی نوێ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی یاسای دووەمی ترمۆداینامیکە، کە دەڵێت ئینترۆپی (ناڕێکی) سیستەمێکی داخراو لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیاتر دەبێت
هاندەرە ئابووریەکان و بەکارهێنانی وزە: لە ڕوانگەی فیزیاوە، ڕووداوی نیوە کردن کاریگەری لەسەر هاندەرەکانی ماینەران هەیە بۆ خەرجکردنی وزە لە چالاکیەکانی دروست کردنی بیتکۆینی نوێ. هەروەک پاداشتەکە کەم دەبێتەوە، ماینەرە کەم کارایەکان لەوانەیە سود لە دەرهێنانی بیتکۆینی نوێ نەبینن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی تێکڕای بەکاربردنی وزەی تۆڕەکە یان پاڵنەرێک بەرەو تەکنەلۆژیای ماینکردنی کاراترو ژیرتر لە بواری بەکارهێنانی وزە. ئەم کارلێکردنە داینامیکییە لە نێوان هاندەرە ئابوورییەکان و سەرچاوە فیزیاییەکان ڕەنگدانەوەی بابەتە فراوانەکانە لە فیزیای ژینگە و تەکنەلۆژیا بەردەوامەکان
بە کورتی، نیوەبوونی بیتکۆین لەگەڵ بنەماکانی ماتماتیکی، فیزیایی و ثێرمۆداینامیکدا یەکدەگرێتەوە لە ڕێگەی میکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردنی دابینکردن، سەپاندنی کەمی دابینکاری ، هاندانی بەکارهێنانی وزەی کەمتر، و ڕەنگدانەوەی یاسا سروشتییەکانی وزە و ئینترۆپی(ناڕێکی). ئەم لایەنانە ئاماژە بە داهێنانی بیتکۆین دەکەن نەک تەنها وەک ئامرازێکی دارایی، بەڵکو وەک سیستەمێک کە بە قووڵی لەگەڵ بنەما زانستییە بنەڕەتییەکاندا تێکەڵ کراوە