Search
Close this search box.

بیتکۆین سەری نیە چونکە فیات سەری نیە

دابەزاندنی نرخی دراو بریتییە لە پرۆسەی کەمکردنەوەی بەهای دراوێک، کە دەکرێت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی کانزا بەنرخەکان یان زیادکردنی پارەی بەردەست ئەنجام بدرێت. ئەمە لەوانەیە قازانجی ئابووریی کورتخایەن بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام لە درێژخایەنیدا، دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و قەیرانی دارایی. بیتکۆین، وەک دراوێکی دیجیتاڵی لامەرکەزی بە دابینکردنی ٢١ ملیۆن کۆین، پارێزراوە بە بەڵگەی کاری ماینینگ و تۆڕێکی لامەرکەزی گرێدراو لەگەل یەکدی، کارامەییەکی سروشتی هەیە کە وای لێدەکات بەرگەی فشاری هەڵئاوسان بگرێ. بەکارهێنەرانی بیتکۆین دەتوانن دڵنیاببن لەوەی کە دابینکردنی پارەکە هەرگیز لە سنووری دیاریکراو تێپەڕ ناکات بە پشت بەستن بە لیجەری مامەڵەکان، بە کۆنتڕۆڵکردنی پارەی خۆیان بەبێ هیچ سنوورێک لەسەر بەکارهێنانی. لە کاتی نادیاری باری ئابوری، وەبەرهێنەران لەوانەیە ڕووبکەنە سەر سەرمایەی وەک بیتکۆین بۆ پاراستنی بەهاو سامانیان، و بە تێپەڕبوونی کات، بیتکۆین لەوانەیە بە قۆناغی داهاتووی پەرەسەندنی دراو دابنرێت

بیتکۆین وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی دراو، بەڵام کەمکردنەوەی نرخی دراو چیە و لە کوێوە هاتووە؟

 

دابەزاندنی نرخی دراو

کەمکردنەوەی نرخ ئاماژەیە بۆ کرداری کەمکردنەوەی کوالیتی یان بەهای شتێک. کاتێک باس لە دراوەکانی فیات دەکرێت، دابەزاندنی نرخ بە شێوەیەکی نەریتیانە ئاماژە بە کرداری کەمکردنەوەی ڕێژەی کانزای بەنرخ دەکات لە دراوەکان لە کاتێکدا بەهای ناوەکییان وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەمەش بەهای ناوەکی دراوەکە کەم دەبێتەوە. لە چوارچێوەی مۆدێرندا، دابەزاندنی بەهای دراوەکە بریتیە لە کەمبوونەوەی بەهای یان توانای کڕینی دراوێک، وەک کاتێک بانکە ناوەندییەکان ژمارەی پارەی بەر دەستی ناو بازار زیاد دەکەن، لە پرۆسەکەدا دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی بەهای ناوەکیی دراوەکە

 

تێگەیشتن لە کەمکردنەوەی بەهای دراو

پێش دراوەکان کە لە کانزای هەرزان وەک نیکل دروستکرابوون، دراوەکان لە کانزای بەنرخ وەک زێڕ و زیو دروستکرابوون. ئەمانە زۆرترین داواکاریان لەسەر بو لەو کاتەدا، بەهایان پێ دەبەخشرا لە دەرەوەی بڕیاری حکومەت. دابەزاندنی نرخ کارێکی باو بوو بۆ پاشەکەوتکردن لە سەر کانزاکانی بەنرخ و بەکارهێنانیان لە تێکەڵەیەکدا لە کانزایانەی کە لە بەهای کەمتر پێکهاتبون وەک نیکل و زیو

ئەم پراکتیزەی تێکەڵکردنی کانزا بەنرخەکان لەگەڵ کانزایەکی کوالیتی نزمتر بەو مانایەیە کە دەسەڵاتداران دەتوانن دراوی زیادە دروست بکەن کە هەمان خەرج و بەهای پێشتری هەبێت، زیادکردنی دابینکردنی پارە بە تێچوێکی کەم بە بەراورد لەگەڵ ئەو دراوانەی کە پێکهاتەی زێڕ و زیویان زیاترە

ئەمڕۆ، دراو و دراوەکان بەهایەکی سروشتییان نییە، ئەوان تەنیا نیشانەن کە بەهای رەمزیان هەیە. ئەمە مانای وایە دابەزاندنی نرخەکە پشت دەبەستێت بە دابینکردنی پارەی زیاتر: واتە چەند ژمارە لەم پارانە دەزگای چاپکردن ڕێگە دەدات بە بڵاوبوونەوەیان. دابەزاندنی نرخ بە تێپەڕبوونی کات بە پرۆسەی جیاواز و شێوازدا تێپەڕیوە، بۆیە دەتوانین شێوازە کۆن و نوێیەکان دیاری بکەین

نموونەکانی دنیای ڕاستەقینە

ئیمپراتۆریەتی ڕۆمان

یەکەم نموونەی دابەزاندنی نرخی دراو دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمان لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆر نیرۆ لە دەوروبەری ساڵی ٦٠ی زایینی. نیرۆ ڕێژەی زیوی لە دراوەکان لە ١٠٠% کەمکردەوە بۆ ٩٠% لە ماوەی دەسەڵاتدارێتییدا

ئیمپراتۆر ڤێسباسیان و کوڕەکەی تیتۆس خەرجیەکی زۆریان کرد لەڕێگەی پرۆژەکانی بنیاتنانەوە دوای شەڕی ناوخۆ وەک دروستکردنی کۆلۆسێوم، قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تەقینەوەی ڤێسۆڤیۆس، و ئاگرە گەورەکەی ڕۆما لە ساڵی ٦٤ی زایینی. ئەو رێگایەی کە بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی دارایی هەڵبژێردرا بریتی بوو لە کەمکردنەوەی ڕێژەی زیوی “دێناریۆس” لە 94% بۆ 90%

دۆمیسیان، برا و جێگرەوەی تیتۆس، بەهای پێویستی لە “پارە راستیەکان” و سەقامگیریی دابینکردنی پارەی باوەڕپێکراو بینی کە ڕێژەی زیوی دێنیاریوسەکەی بۆ 98% بەرز کردەوە، بڕیارێک کە ناچار بوو بیگەڕێنێتەوە کاتێک جەنگێکی تر هەڵگیرسا کە هەڵاوسان دووبارە لە سەرانسەری ئیمپراتۆریەتەکە هەڵسا

ئەم پرۆسەیە وردە وردە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی ڕێژەی زیو تەنها لە سەدەی دواییدا بە ٥٪ بوو. ئیمپراتۆریەتەکە دەستیکرد بە ئەزموونی قەیرانە داراییە قورسەکان و هەڵئاوسان کاتێک پارەکە بەردەوام بوو لە دابەزاندنی بەهای بەتایبەت لە سەدەی سێیەمی دوای مەسیح، هەندێک جار بە قەیرانی سەدەی سێیەم ناودەبرێت. لەم ماوەیەدا، کە لە نزیکەی ساڵی ٢٣٥ی زایینییەوە تا ساڵی ٢٨٤ی زایینی درێژدەبێتەوە. لە ساڵی ٢٨٤، ڕۆمانییەکان داوای باجی زیاتر و بەرزکردنەوەی نرخی ئەو کاڵایانەیان دەکرد کە دەیانفرۆشتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی بەهای دراو. ئەو سەردەمە ناجێگیریی سیاسی، گوشاری دەرەکیی لە داگیرکارییە دڕندەکان، و کێشە ناوخۆییەکانی وەک پاشەکشەی ئابورینیشانەی پەتایەک بوو

تەنها کاتێک ئیمپراتۆر دیۆکلیتیانۆس و دواتر کۆنستەنتین چەند ڕێوشوێنێکیان گرتەبەر، لەنێویاندا دانانی دراوی نوێ و جێبەجێکردنی کۆنتڕۆڵی نرخ، ئابووریی ڕۆمان دەستیکرد بە جێگیربوونەوە. به ڵام ئه م رووداوانه تیشكیان خستۆته سه ر لاوازی سیستمی ئابووریی ڕۆمانی کە ڕۆژێکە بەهێزترین بو به هێز.

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی

لە ماوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، یەکەی دراوی فەرمی عوسمانی ( ئەکجە) دراوێکی زیوی بوو کە بە شێوەیەکی بەردەوام لە سەدەی پازدە تاوەکو سەدەی نۆزدە لە 0.85 گرامەوە بۆ 0.48 گرام دابەزی. ڕێوشوێنی کەمکردنەوەی بەهای دراوە ناوخۆییەکە گیرا بۆ دروستکردنی دراوی زیاتر و زیادکردنی پارەی بەردەست. دراوە نوێیەکان، کوروس لە ساڵی 1688 و دواتر لیرە لە ساڵی 1844، بەرە بەرە شوێنی ئەکجەی فەرمی ڕەسەنیان گرتەوە بەهۆی لاوازبوونی ی بەردەوام ئەکجە

ھێنری ھەشتەم

لە سەردەمی ھێنری ھەشتەمدا، ئینگلتەرا پێویستی بە پارەی زیاتر بوو، بۆیە ڕاوێژکارانی هێنری دەستیان کرد بە کەمکردنەوەی نرخی دراوەکان بە بەکارهێنانی کانزای هەرزانتر وەک مس لە تێکەڵەکەدا بۆ دروستکردنی دراوی زیاتر بە نرخێکی گونجاوتر. لە کۆتایی حوکمڕانییەکەی، ڕێژەی زیوی دراوەکان لە ٩٢.٥٪ەوە دابەزی بۆ تەنها ٢٥٪ وەک ڕێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر و دابینکردنی خەرجییە سەربازییە قورسەکان کە شەڕی ئەو کاتی ئەوروپا داوای دەکرد

کۆماری ڤایمار

لە سەردەمی کۆماری ڤایمار لە ١٩٢٠ ەکاندا، حکومەتی ئەڵمانیا پابەندییە داراییەکانی جەنگ و دوای جەنگ بە چاپکردنی پارەی زیاتر جێبەجێ کرد. ئەم ڕێوشوێنە بەهای مارکی لە نزیکەی هەشت مارک بۆ هەر دۆلارێک بۆ 184 کەم کردەوە. لە ساڵی ١٩٢٢دا مارک دابەزی بۆ ٧٣٥٠ مارک بەرامبەر یەک دۆلار، لە کۆتاییدا لەبەرامبەر زیادبوونی نرخی دۆلاردا داڕما کاتێک گەیشتە ٤.٢ تریلیۆن مارک بۆ هەر دۆلارێک

مێژوو یادخستنه وه یه کی سه ختمان بیر دەخاتەوە له مه ترسییه کانی فراوانبوونی ڕێژەی دراو. ئەم ئیمپراتۆرییە بەهێزانەی جاران هەموویان وەک چیرۆکێکی ئاگادارکەرەوە بۆ سیستەمی مۆدێرن کار دەکەن. کاتێک ئەم ئیمپراتۆریەتانە بڕە پارەیان فراوان کرد، بە کەمکردنەوەی بەهای دراوەکانیان، لە زۆر ڕووەوە، وەکوو لۆبستەر لە ئاوێکی کوڵاودا بوون کە پلەی گەرما ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە لەم حاڵەتەدا، ڕێژەی دابەزینی بەهای دراو  هێندە وردە وردە زیادی کردووە کە ئەوان نەیانتوانیوە ئاگاداری مەترسیەکانی هەلاوسانێ خێرا بن تا ئەو کاتەی کە درەنگ بوو. هەروەکو چۆن بۆق و لۆبستەر هەست ناکەن لەناو ئاوێکی کوڵاو دان ئەگەر پلەی گەرمی ئاوەکە بە هێواشی بەرزبێتەوە تاوەکو گیانیان دەردەچێت، ئەم ئیمپراتۆریەتانە ئاگاداری کێشەی هەلاوسان و لاوازییە ئابوورییەکانیان نەبونەتەوە تا ئەو کاتەی هەمو سیستەمەکانیان لەکار کەوتن

هەڵوەشانەوەی وردە وردەی بەهای دراویان تەنها کێشەیەکی ئابووری نەبوو؛ بەڵکو نیشانەی کێشە سیستەماتییە قووڵەکان بوو، ئاماژەیەک بوو بۆ کەمبوونەوەی هێزو کاریگەری ئیمپراتۆریەتە بەهێزەکانی جاران

دابەزاندنی نرخی دراو لە سەردەمی مۆدێرندا

هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی برێتۆن وودز لە ساڵانی ١٩٧٠ دا، خاڵێکی گرنگ بوو لە مێژووی ئابووری جیهانی. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا دامەزرا، سیستەمی برێتۆن وۆدز بە شێوەیەکی سووک دراوەکانی جیهانی بە دۆلاری ئەمریکیەوە گرێدا، کە پێشتر دۆلاربە زێڕ پاڵپشتی دەکرا، تاڕادەیەک سەقامگیری ئابووری و پێشبینیکردنی مسۆگەر دەکرد

ئەو هەڵوەشاندنەوەیە بە شێوەیەکی کاریگەر پارەی لە ڕیشەی زێڕینەکەی جیا کردەوە. ئەم گۆڕانکارییە سوودی بە بانکە ناوەندییەکان و سیاسەتمەدارانی گەیاندوە بە نەرمی و ئاسانکاری زیاتر لە سیاسەتی دراویدا بۆیان، کە ڕێگە دەدات بۆ دەستێوەردانێکی توندتر لە ئابورییەکاندا. لە کاتێکدا ئەم ئازادییەی تازە دۆزراوەتەوە ئامرازەکانی پێشکەشکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییە کورتخایەنەکان، لە هەمان کاتدا دەرگای بۆ خراپ بەکارهێنانی و لاوازبوونی وردە وردەی ئابووریی وڵاتانی تر کردەوە

لەدوای ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە، ئەمریکا گۆڕانکاریی بەرچاوی لە سیاسەتی دراوی و خستنەڕووی پارە (چاپکردنی پارە لەلایەن بانکە ناوەندیەکان)دا بەخۆوە بینیوە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بنکەی دراوی بۆ ٥.٦ تریلیۆن دۆلار بەرزبووەوە، کە نزیکەی ٦٩ هێندەی ئاستی ٨١.٢ ملیار دۆلاری ساڵی ١٩٧١ بوو

کاتێک بیر لە سەردەمی مۆدێرن دەکەینەوە و گۆڕانکارییە گرنگەکان لە سیاسەتی دراوی ئەمریکادا دەخەینە ژێر روناکی، زۆر گرنگە کە گوێ بە وانەکانی مێژوو بدەین. دابەزاندنی بەردەوامی نرخی دراو و فراوانبوونی ژمارەی دراوی بێ کۆنتڕۆڵ تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت بەردەوام بێت پێش ئەوەی سیستەمەکە بگاتە خاڵی دارمان

کاریگەرییەکانی دابەزاندنی نرخی دراو

دابەزاندنی بەهای دراو دەتوانێ چەند کاریگەرییەکی گرنگی هەبێت لەسەر ئابووری، بەگوێرەی قەبارەی دابەزاندن و هەلومەرجی ئابووریی ئەمەی خوارەوە هەندێک لە کاریگەرترین دەرئەنجامەکانە کە دابەزاندنی بەهای دراون دوای کاتێکی درێژخایەن

ڕێژەی بەرزتری هەڵئاوسان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەرانەی دابەزینی بەهای دراوەکانە. لەگەڵ دابەزینی بەهای دراوەکە، یەکەی زیاتر پێویستە بۆ کڕینی هەمان کاڵا و خزمەتگوزاری، ئەمەش توانای کڕینی پارەکە کەم دەکاتەوە

زیادبوونی ڕێژەی قازانج

بانکە ناوەندیەکان لەوانەیە وەڵامدانەوەیان بۆ دابەزینی بەهای دراو و بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی نرخەکان بێت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرژەوەندی (سوود)،  کە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر تواناکانی قەرزکردن، وەبەرهێنانی بازرگانی، و شێوازی خەرجکردنی کرئارەکان

تێکدانی بەهای کالاو پارەی پاشەکەوتکراو

دابەزینی بەهای دراو دەتوانێ بەهای پاشەکەوتی هەڵگیراو لە دراوی ناوخۆیی دابەزێنێت. ئەمە بە تایبەتی زیانبەخشە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرمایەو داهاتیان دیاریکراوە، وەک خانەنشینەکان کە پشت بە خانەنشینی یان داهاتی سوود دەبەستن

هاوردەکردنی گرانتر

دراوێکی دابەزێنراو دەتوانێت هاوردە گرانتر بکات، کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێچووی زیاتر بۆ کۆمپانیا و بەکاربەران کە پشت بە کاڵای بیانی دەبەستن. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە هەناردەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ڕکابەریی زیاتردروس بکات، چونکە کڕیارە بیانییەکان دەتوانن کاڵای ناوخۆیی بە نرخێکی کەمتر بکڕن

شکاندنی متمانەی خەڵک بە ئابووری

دابەزینی بەردەوامی نرخی دراو دەتوانێت متمانەی خەڵک بە دراوی ناوخۆیی و توانای حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری بە شێوەیەکی کاریگەر لاواز بکات. ئەم لەدەستدانی متمانەیە لەوانەیە نائارامیی ئابووری زیاتر بکات و تەنانەت هەلاوسانی خێراش دروستکات

چارەسەر بۆ دابەزاندنی نرخی دراو

چارەسەر بۆ دابەزاندنی نرخی پارە دەگەڕێتەوە بۆ هێنانەدی پارەی باش، پارەیەک کە بە ئاسانی دەستکاری نەکرێت. هەرچەندە زۆرێک بە نۆستالژییەوە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ ستانداردی زێڕ دەکەن، کە بە دڵنیاییەوە لە سیستەمی هاوچەرخ باڵاتر بوو، بەڵام ئەوە چارەسەرێکی کۆتایی نییە. هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندگەرایی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە. ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆ ستانداردی زێڕ، مێژوو لەوانەیە خۆی دووبارە بکاتەوە، کە دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی زێڕو و دابەزاندنی بەهای دراوەکان جارێکی دیکە. بە شێوەیەکی ئاسان، ئەگەر دراوێک بتوانێت دابەزێندرێت، ئەوا بە دڵنیایی نرخەکەی دادەبەزێنرێت

چۆن بیتکۆین لە دابەزینی بەها پارێزراوە

بیتکۆین چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ئەم کێشەیە پێشکەش دەکات. دابینکردنی ئەو بڕە 21 ملیۆنە، ژمارەیەک کە کۆد کراوە و پارێزراوە بە بەڵگەی کارکردن و تۆڕێکی لامەرکەزی گرێدراو لەگەل یەکدی. بەھۆی سروشتی لامەرکەزییەوە، ھیچ دامەزراوەیەک یان حکومەتێک ناتوانێت کۆنترۆڵی دەرکردن و بەڕێوەبردنی بیتکۆین بکات. ھەروەھا، کەمی سروشتی ژمارەی بیتکۆینەکان وای لێدەکات کە بەرگەی فشاری هەڵئاوسان بگرێت کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ دراوەکانی فیاتدا دەبینرێت

وەک سیستەمێکی دابەشکراو، بەکارهێنەرانی بیتکۆین دەتوانن دڵنیاببن لەوەی کە دابینکردنەکە هەرگیز لانەدات لە سنووری دابینکردنی دیاریکراوی پێشتر بە کارپێکردنی بەرنامەیەک کە تەواوی دەفتەری مامەڵەکان داونلۆد دەکات و پشتڕاستیان دەکاتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی هەموو مامەڵەیەک لە مێژووی بیتکۆین دا، کە هەر دراوێک لە کوێوە هاتووە و بۆ کوێ چووە، بەکارهێنەران دەتوانن بە تەواوی دڵنیا بن کە ژمارەی کۆینەکان کەم نەکراونەتەوە و هیچ دراوێک بە نایاسایی دروست نەکراوە

گرێی بیتکۆین لە بنەڕەتدا ئامێرێکی دۆزینەوەی ساختەکارییە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەکاری بێنێت. ئەمە گەرەنتی ئەوە دەکات کە کەلوپەلەکە پارێزراوە، کە ئەو دراوانەی کە خەرج دەکرێن بە دروستی مۆڵەتیان پێ دراون، و هیچ بازرگانییەکی سەیر و لاڕێ ڕوو نادات. هەر گرێیەکی واڵێتی بیتکۆین دەتوانێت دڵنیایی بدات لەوەی کەس ناتوانێت دەستی بگات بە پارەکەت کە لەناو جزدانی بیتکۆینەکەت هەلگیراوە

لە کاتی نادیاری و ناسەقامگیری ئابووری، یان کاتێک بانکە ناوەندییەکان دەستیان بە چاپکردنی پارەی فراواندا کردووە، وەبەرهێنەران زۆرجار ڕوو لە سەروەتەکانی وەک زێڕ و بیتکۆین دەکەن بۆ پاراستنی بەهای سامانەکانیان. بە تێپەڕبوونی کات، ئەگەری ئەوە هەیە کە خەڵک بیتکۆین نەک هەر وەک کۆگایەکی بەها، بەڵکو وەک قۆناغی داهاتوی  پەرەسەندنی داهاتووی پارە بناسن

نموونەکانی دنیای ڕاستەقینە

ئەو بۆچوون و تێڕوانینانەی لەم وتارەدا هاتوونە تەنیا بۆچوونی نووسەرن و هیچ ئامۆژگاریەکی وەبەرهێنان نین