Stock To Flow
سەرمایە بۆ لێشاو
مۆدێلی ستۆک بۆ فلۆ (یەکە بۆ لێشاو) یان (یەدەگ بۆ لێشاو) ڕێگایەکی بەناوبانگە بۆ شیکردنەوەی بەهای بیتکۆین و کاڵاکانی تر. لە سەرەتادا بۆ هەڵسەنگاندنی بەهای سەروەت و سامانی وەک زێڕ و زیو داڕێژرابوو، بەڵام بەهۆی دابینکردنی جێگیرەوە بۆ بیتکۆین بەکارهێنراوە
ئەمەی خوارەوە شێوازی کارکردنی مۆدێلی یەکە (یەدەگ) بۆ لێشاوە بۆ بیتکۆین
١- ستۆک (یەدەگ)
ستۆک ئاماژەیە بۆ کۆی گشتی دابینکردنی ئێستای سەروەت و سامانێک. بۆ بیتکۆین ئەمە دەبێتە کۆی ژمارەی ئەو بیتکۆینانەی کە ماینکراون و لە ئێستادا لە سووڕانەوەدان
لێشاو، ئاماژە بە دابینکردنی نوێ دەکات کە دەچێتە بازاڕەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا. بۆ بیتکۆین، ئەمە ژمارەی بیتکۆینە نوێیەکانە کە لەلایەن ماینەرەکانەوە چاکدەکرێن و دێنە ناو بازار ، کە ئەم ڕێژەیە بە گشتی ساڵانە دەپێورێت
٢-ژماردنی ڕێژەی یەدەگ بۆ لێشاو (حیسابکردنی ستۆک بۆ فلۆو)
ڕێژەى یەدەگ بە لێشاو (یەدەگ/لێشاو) بە دابەشکردنى یەدەگ (پێداویستى ئێستا) بە لێشاو (پێداویستى نوێ) هەژمار دەکرێت. بۆ بیتکۆین، ئەمە وەک کۆی ژمارەی بیتکۆینەکان لە سوڕانەوە(بەردەست) دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بیتکۆینە نوێیەکان کە لە ساڵێکدا دەردەهێنرێن(ماین دەکرێن)
٣-جێبەجێکردن لە بیتکۆین
بیتکۆین دابینکردنی جێگیری هەیە کە بەرزترین ژمارە ٢١ ملیۆن دراوە، کە وابڕیارە لە دەوروبەری ساڵی ٢١٤٠ بگات. لەئێستادا، ڕێژەی بیتکۆین بریتییە لە کۆی ئەو بیتکۆینانەی کە تا ئێستا دەرهێنراون، لەکاتێکدا لێشاوەکە بەھۆی خەڵاتی بلۆکی ئێستا(پاداشتی ماینەران) و کاتی بلۆکەکە (نزیکەی ١٠ خولەک جارێک) دیاری دەکرێت
خەڵاتی بلۆکەکە(پاداشتی ماینەران) نزیکەی هەر چوار ساڵ جارێک بە نیوەی رێژەکەی پێشوتر دادەبەزێت، واتە ڕێژەکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کەم دەبێتەوە. ئەم ڕەوتەی کەمکردنەوەی پێشبینیکراوی ، لەگەڵ دابینکردنی . جێگیر(٢١ ملیۆن بیتکۆین)، ڕێژەی یەدەگ بۆ لێشاو زیاد دەکات، بە زمانێکی سادەتر، ژمارەیەکی کەمتر لە بیتکۆین دەردەهێنرێت بەڵام توانایەکی زیاتر
٤-پێشبینیکردنی نرخ
ڕێژەیەکی بەرزی یەدەگ بۆ لێشاو زۆرجار پەیوەندی بە کەمی داراییەوە هەیە. لە تیۆری دا، ئەمە دەبێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین بە تێپەڕبوونی کات، چونکە دابینکردنی کەمە وە چاوەڕوان دەکرێت خواست لەسەر بیتکۆین بەرز بێت – یاسایەکی جێگیری سروشتە
لایەنگرانی مۆدێلەکە، وەک (پلان-بی) کە ئەم مۆدێلەی بۆ بیتکۆین بەناوبانگ کرد، ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییەک هەیە لەنێوان ڕێژەی یەدەگ بۆ لێشاوی بیتکۆین و نرخی بازاڕیدا. ئەم پەیوەندییە دەریدەخات کە نرخی بیتکۆین لەوانەیە بەرزبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەکەی نێوان یەدەگ بۆ لێشاو
٥-ڕەخنە
مۆدێلەکە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی سادەیی و پشتبەستن بە یەک فاکتەر (دابینکردن) بۆ پێشبینیکردنی نرخ. ڕەخنەگران دەڵێن کە پێویستە داواکاری و فاکتەرەکانی تری بازاڕیش لەبەرچاو بگیرێن
دینامیکی بازاڕ و فاکتەرە دەرەکییەکان دەتوانن کاریگەریی لەسەر نرخی بیتکۆین بکەن سەربەخۆ لە ڕێژەکەی لە نێوان یەدەگ و لێشاو
لە کاتێکدا مۆدێلی یەدەگ بۆ لێشاو چوارچێوەیەکی بەسوود دابین دەکات بۆ تێگەیشتن لە کەموکوڕی و بەهای پێشبینیکراوی بیتکۆین، پێویستە لەگەڵیدا میتۆدی شیکاری دیکەدا بەکاربهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی دیمەنێکی گشتگیر لە دینامیکی بازاڕی بیتکۆین