پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری تەلەگرام لە ٢٤ی ئاب لە فەرەنسا دەستگیرکرا، لێرەدا ئەوەی تا ئێستا دەیزانین و کەسایەتییە دیارەکان چۆن کاردانەوەیان هەبووە
پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە دەستگیرکرابەتۆمەتی پێشێلکارییەکانی پلاتفۆرمی تێلێگرام بۆ ڕێگەدان بە ناردنی نامەی کۆدکراوی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆمۆند و میدیاکانی دیکەی فەرەنسا، دورۆڤ دوای نیشتنەوەی بە فڕۆکە تایبەتەکەی کە لە ئازەربایجانەوە گەشتی کردبوو، لە فڕۆکەخانەی لۆبۆرگێت لە باکووری پاریس دەستگیرکراوە.
لی مۆند ئاماژەی بە سەرچاوە نزیکەکانی دۆسیەکە کردووە کە دەستگیرکردنی دورۆڤیان پشتڕاستکردەوە. لە هەمان کاتدا لە ڕاپۆرتێکی بلومبێرگدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش لە پۆستێکی تێلێگرامدا ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، کۆمپانیای L’Office Mineurs (OFMIN)ی فەرەنسا – ئەو دەزگایەی کە سەرپەرشتی تاوانەکانی دژی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەکات – فەرمانی گەڕانی دەرکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لە تێلێگرام.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەو تاوانانەی کە گوایە دەکرێن لەسەر پلاتفۆرمی تیلیگرام وەک ساختەکاری، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، هێرشکردنی ئەلیکترۆنی و تاوانی تری ڕێکخراو دەست پێدەکات. زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوەکە ڕەگ و ڕیشەی لە تێلێگرامەوە هەیە کە گوایە نەبوونی چاودێری لەسەر ناوەڕۆکەکەی میانڕەوی کردووە.
ئۆفمین هەماهەنگی لێکۆڵینەوەکانی دورۆڤ و تێلێگرام دەکات. بەپێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پلاتفۆرمی تیلیگرام لە ٢٥ی ئاب لە دادگا ئامادە بێت، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دورۆڤ لەوانەیە تا ٢٠ ساڵ زیندانی بکرێت بەهۆی سروشتی ئەو تاوانانەی کە گوایە ئەنجامدراون.
کاریگەری لەسەر تێلێگرام، TON
تۆڕی کراوە (TON)، پرۆتۆکۆڵی بلۆکچەینی لایەنی سێیەم کە پلاتفۆرمی پەیام ناردنەکە لە خزمەتگوزارییەکەیدا یەکخستووە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە چەند کاتژمێرەکانی دوای دەستگیرکردنی دورۆڤدا بە تەواوی و بێ کەمو کوڕی کاردەکات.
لە پۆستێکی فەرمی ئەکاونتی X ی TONدا هاتووە کە پرۆتۆکۆڵەکە کاریگەری لەسەر نەبووە و کۆمەڵگاکەیان لە پشت دورۆڤەوە کۆدەبنەوە.
“وەک کۆمەڵگەیەکی پابەند بە ئازادی قسەکردن و لامەرکەزی، ئێمە لەم کاتە تەحەدایەدا بە جدی لە تەنیشت پاڤێڵەوە دەوەستین.”
تا ئێستا تێلیگرام هیچ لێدوانێکی لەسەر دەستگیرکردنی دورۆڤ نەداوە. کۆمپانیای کۆینتێلیگراف دەستی گەیاندووەتە پلاتفۆرمی تێلێگرام بۆ پشتڕاستکردنەوەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و ئەگەر هەر مەترسییەک هەبێت کە پلاتفۆرمەکە ناچاربێت داتای بەکارهێنەران ڕادەستی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکات.
ئازادی؟ ئیلۆن ماسک، ڤیتالیک بوتێرین کاردانەوەیان دەبێت
دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس ئیلۆن ماسک لە ٢٤ی ئابدا هاتە سەر پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی و چاوپێکەوتنێکی پێشووی نێوان دورۆڤ و ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ تاکەر کارلسۆنی بە هاشتاگی FreePavel# بڵاوکردەوە.
#FreePavel
— Elon Musk (@elonmusk) August 25, 2024
pic.twitter.com/B7AcJWswMs
لە ڤیدیۆکەدا دورۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەسەرداگرتنی تویتەر لەلایەن ماسکەوە پێشکەوتنێکی ئەرێنی بووە بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی و دابینکردنی ئازادی قسەکردن.
هەروەها ڤیتالیک بوتەرین، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای Ethereum، لە وەڵامی پۆستێکی X لەلایەن خاوەنکار و وەبەرهێنەری ئەمریکی بالاجی سرینیڤاسانەوە، سەنگی لەسەر ئەو بابەتە دانا.
بوتێرین وتی پێشتر ڕەخنەی لە ستانداردەکانی کۆدی تێلیگرام گرتووە بەڵام وتی کە زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە تۆمەتەکانی دژی پلاتفۆرمەکە “زۆر خراپ و نیگەرانکەرە بۆ داهاتووی ئازادی سۆفتوەیر و پەیوەندیەکان لە ئەوروپا” دەردەکەون.
کەسایەتییە دیارەکانی دیکە سەر X بۆ ئەوەی قورسایی چیرۆکە گەشەسەندووەکە بخەنە ڕوو، چونکە تێلێگرام دەستی بە هەلکشان و ناوبانگ کرد لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا. سیاسەتمەداری ئەمریکی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جونیۆر کە لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای ڕاگرت، وتی دەستگیرکردنی دورۆڤ تیشک دەخاتە سەر پێویستی پاراستنی ئەو پلاتفۆرمانەی کە ئازادی قسەکردن و پاراستنی نهێنی چالاک دەکەن.
ئەمریکا ویستی کۆنترۆڵی تێلێگرام بکات — Durov
دورۆڤ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کارلسۆن بانگەشەی ئەوە دەکات کە تێلێگرام هەرکاتێک هاتبێتە ناو وڵاتەکەوە؛ ئەمریکا، سەرنجی نەخوازراوی لەلایەن FBI و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ئەمریکاوە بەدەستهێناوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلێگرام ڕوونی کردەوە کە ئەفسەرانی ئەمریکا لە دوایین سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە هەوڵیان داوە یەکێک لە ئەندازیارەکانی تێلێگرام بەکرێ بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەوڵێک لەلایەن ئەفسەرانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەرسیکوریتی) هەبوو کە بە نهێنی ئەندازیارەکەم لە پشتمەوە بەکرێ بگرن. ئەوان سەرقاڵ بوون بزانن کام داتابەیسی سەرچاوە کراوە لە ئەپی تێلێگرامدا بەکارهاتوە، هەوڵیان دا ڕازی بکەن هەندێک ئامرازی سەرچاوەی کراوە بەکاربهێنێت کە وەک دەرگای پشتەوە کاردەکەن” دورۆڤ بە کارلسۆنی وت.
لەدوای بەناوبانگ بوونی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا، سانسۆرکردن و داخستنی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بەبیانوی جیا جیا بە یەکێک لە گەورەترین مەترسیەکان بۆ تاک و کۆمەڵەکان دەژمێردرێ لەسەردەمی تەکنەلۆجیاو سایبەرسیکوریتی